له‌باره‌ی به‌شداریكردنی قوتابیان له تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان بڕیاردرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵی خوێندن به‌شداری له تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان بكه‌ن، سه‌باره‌ت به پۆله كۆتاییه‌كانی قۆناغی ناوه‌ندیی و ئاماده‌ییش بڕیاردراوه تا كه‌وتن له سێ وانه، قوتابی بتوانێت به‌شداری له تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان بكات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق به نووسراوی ژماره (129) له (25ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی قوتابیان له تاقیكردنه‌وه نیشتمانییه‌كان بڕیاریدا و نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان جگه‌له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵی خوێندن، ده‌توانن به‌شداری له تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له خاڵی دووه‌می نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی و شه‌شه‌می ئاماده‌یی به هه‌موو لقه‌كانییه‌وه، ده‌توانن به‌شداری تاقیكردنه‌وه وزارییه‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌ر قوتابی تا سێ وانه‌ش كه‌وتبوو، دوای زیادكردنی 10 نمره‌ی بڕیار.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق تایبه‌ته به ناوه‌نده‌كانی خوێندن له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.