ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: ئه‌و دیدگایه‌ی مه‌سرور بارزانی هه‌یه‌تی ئایینده‌ییه و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره دروستده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له توندوتۆڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، له ئیمارات خۆشه‌ویستی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێز داڕێژراون و له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه ده‌ستیانپێكردووه.
له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری، كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مشه‌و (26ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) بڵاوكرایه‌وه، كونسوڵی ئیمارات رایگه‌یاند، "سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، بۆ وڵاتی ئیمارات و دیمانه پڕ بایه‌خه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیمارات له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزبوون و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌به‌رهێنان له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری ئاشكرایكرد، به پاڵپشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێك بۆ گه‌نجان له هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نین و رێككه‌وتنێكی حكومی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی ئیمارات له‌و بواره‌دا واژووده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه به دوبه‌ی به‌روارد بكرێت، په‌نا به‌خودا بۆ سبه‌ی به ده‌وڵه‌تێكی زۆر پێشكه‌وتووتر به‌راورد ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی دیدگایه‌كی تایبه‌تی بۆ ئایینده هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی، "من دڵنیام له‌و دیدگایه‌ی مه‌سرور بارزانی و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌یانه، دیدگایه‌كی ئایینده‌ییه و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن"
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات و هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌و نوێنه‌ره دیپلۆماسییه باڵایه‌ی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان گوتی، "كاتێك بینیمان سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له جووتیاره‌كان قسه‌ی ده‌كرد و باسی دۆخی به‌رهه‌می ترێیه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ ئه‌مڕۆ بۆ ده‌رفه‌تێك گۆڕا و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی و وڵاتی ئیماراتی لێكه‌وته‌وه".
زیاتر گوتی، "ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێی ده‌ناسرێته‌وه، بریتین له هه‌نگوین و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌ك هه‌نار، هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی زۆر گه‌وره هه‌ڵده‌گرێت هه‌ڵگری هێمای مێژوویی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه لێیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان سه‌رسامی خۆی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و به گرنگییه‌وه باسی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كرد و گوتی، "له یه‌كه‌م دیدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، به‌ته‌واوه‌تی له‌وه دڵنیابوومه‌وه كه به‌های مرۆڤایه‌تی زۆر قووڵ له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن وه‌ك پێكه‌وه‌ژیان، خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ر به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی تۆ كێی و سه‌ر به چ ئایینێكی و خه‌ڵكی چ وڵاتێكی".
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری- كونسوڵی گشتیی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان:
كوردستان24: به‌ڕێز جه‌نابی كونسوڵ سڵاوت لێبێ و سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ئێمه‌تان دا بۆ كه‌ناڵی كوردستان24، بۆ سازكردنی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه تایبه‌ت و ناوازه و گرنگه له‌گه‌ڵتان.. وه‌ك ده‌زانن، وڵاتی ئیمارات رۆڵێكی داهێنه‌رانه‌ی له سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ت و ئابووریدا هه‌یه، نه‌ك ته‌نها له وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ڵكو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رانسه‌ری جیهانیش.. ئێوه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تتان له دڵی گه‌لی كوردستاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها خاوه‌ن په‌یوندییه‌كی به‌هێز و گرنگن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.. به‌خێربێن و سوپاس بۆ ئه‌م دیمانه‌یه.
ئه‌حمه‌د ئیبراهم زاهیری: سڵاو له ئێوه و له كه‌ناڵه به‌ڕێزه‌كه‌شتان كوردستان24، من ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵم كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. هه‌روه‌ها دڵخۆشم به ئاست و قه‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌ی له نێوانماندا هه‌یه، كه وڵاتی ئیمارات و كۆماری عێراق به‌تایبه‌تیش گه‌ل و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ست به شانازییه‌كی زۆر ده‌كه‌م، كه په‌یوه‌ندییه‌كی پێشكه‌وتوو و له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر به‌رز له نێوانماندا هه‌یه، له هه‌موو ئه‌مه‌ش گرنگتر خۆشه‌ویستی گه‌لی هه‌رێمی كوردستانه بۆ وڵاتی ئیمارات به گه‌ل و سه‌ركرده‌كانییه‌وه، هه‌ر كاتێك له هه‌رێمی كوردستان چاوم به كوردێك ده‌كه‌وێت هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستییه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌م و خۆشه‌ویستییه‌كی سرووشتی و راسته‌قینه‌یه.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌و خۆشه‌ویستییه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر وڵاتی ئیماراتیش هه‌یه و هه‌مان خۆشه‌ویستیی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و چه‌ندین به‌های هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی نایاب به‌یه‌كه‌وه ده‌مانبه‌ستێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێز داڕێژراون و له هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه ده‌ستیانپێكردووه و له‌لایه‌ن توێژی گه‌نجانیشه‌وه به‌رده‌وامی به‌و په‌یوه‌ندییانه دراوه.
هه‌ڵبه‌ته سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، بۆ وڵاتی ئیمارات و دیمانه پڕ بایه‌خه‌كانی له‌گه‌ڵ حاكمی میرنشینه‌كان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و گه‌وره به‌رپرسانی ئیمارات چ له بزنسمانه‌كان و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان، هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزبوون و په‌نا به‌خوداش له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌به‌رهێنان له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا ده‌كه‌ین له زۆرێك له بواره گه‌وره و جیاوازه‌كان، له‌بواری وه‌به‌رهێنان، بازرگانی و كشتوكاڵ، هه‌روه‌ها گه‌نجان.
ئه‌مڕۆ ئێمه دڵخۆشین و په‌نا به‌خودا له كاتێكی نزیكدا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێك بۆ گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌مه لایه‌نێكه له لایه‌نه‌كانی هاوكاری له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیمارات رێككه‌وتنێكی حكومی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات له‌و بواره‌دا واژووده‌كرێت و په‌نا به‌خودا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌و هه‌موو هه‌نگاوانه ده‌بینین.
كوردستان24: باشه، زۆر سوپاس بۆ ئه‌و پێشه‌كییه و جارێكی دیكه به‌خێربێیت. جه‌نابی كونسوڵ، له لووتكه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م، وه‌ك ده‌زانی لووتكه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره له ده‌وڵه‌تی ئیمارات ده‌به‌سترێت و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت، گرنگی گرێدانی ئه‌و لووتكه‌یه له‌چی دایه؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: گرنگی ئه‌و لووتكه‌یه له‌وه‌دایه، كه ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ئیمارات بووه‌ته سه‌نته‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی حكومه‌ته‌كان و شوێنی ئاڵوگۆڕی دید و بۆچوونه‌كان و شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌كان، هه‌ڵبه‌ته كه ئه‌مه لووتكه‌یه‌كی ساڵانه‌یه، مانای به‌رده‌وامیدانه به به‌ره‌وپێشبردنی كاری حكومه‌ته‌كان له ته‌واوی وڵاتانی جیهان و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كان.
چه‌ندین پرس هه‌ن، ساڵانه نوێ ناكرێنه‌وه، به‌ڵكو رووداوی هه‌نووكه‌یین، میوانداری وڵاتی ئیمارات بۆ لووتكه‌ی كوب-28 بۆ وزه‌ی نوێبووه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گرنگیپێدانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، وێڕای بواره‌كانی داهێنان و زیره‌كی ده‌ستكرد، هه‌موو ئه‌م چالاكییانه له لووتكه‌كه‌دا هه‌بوون، وێڕای به‌شداریكردنی سه‌ركرده باڵا‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سرور بارزانی له یه‌كێك له پانێڵه تایبه‌ته‌كانی لووتكه‌كه، به‌ڵگه‌ی درێژه‌پێدانن له ماوه‌ی دوو ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
هه‌موو ئه‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌یه كه له‌و لووتكه‌یه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه میوانداری ده‌كرێت. ئێستا ئیمارات یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره دیاره‌كان له بواری گرنگیپێدان به نوێبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی تایبه‌ت له كاری حكومیدا له جیهان.
كوردستان24: سوپاس، هه‌رچه‌ند من پرسیارێكم هه‌بوو، به‌ڵام له وه‌ڵامه‌كه‌ی پێشتر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شت دایه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك ده‌زانن یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی حكومه‌ته‌كانی جیهان له ئیمارات. هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم چۆن ده‌توانێت سوود له به‌شداریكردن له‌و جۆره لووتكه و كۆبوونه‌وانه‌دا ببینێت؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: به‌شداریكردنی كارای سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریكردنێكی به‌رده‌وامه و به‌شداریكردنی فه‌خامه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و لووتكه ساڵانه‌ییه‌دا له وڵاتی ئیمارات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك و پێشكه‌شكردنی گوتارێكی تایبه‌ت له لووتكه‌كه‌دا، مانای پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنییه له‌سه‌ر قه‌باره‌ی پێگه‌كه‌ی رێزی گه‌وره‌ی له‌لای رێكخه‌رانی لووتكه‌ی حكومی.
به‌شداریكردنی زۆر به‌هێز بوو له بواره جیاوازه‌كان و به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له لووتكه‌ی حكومی له وڵاتی ئیمارات، سوودی زۆری ده‌بێت، لێره‌دا ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كان هه‌یه، ئێستا ره‌نگدانه‌وه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌بینین، كه ئه‌مڕۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به ته‌نها داهاتی نه‌وت و غاز وه‌ك تاكه سه‌رچاوه و په‌نابردن بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری، بووه‌ته ئاراسته‌یه‌كی جیهانی.
ئێستا ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم له‌میانه‌ی فره‌جۆركردنی ئابووری و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات له رێگه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پلانی هه‌یه بۆ داهاتوو به رێژه‌ی 40% پشت به به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆماڵی ببه‌ستێت. ئه‌مڕۆ وڵاتای ئیمارات به به‌خته، كه به‌شدارێكی سه‌ره‌كی بێت له دۆسییه‌ی ئیداره‌دانی ئاسایشی خۆراك.
كوردستان24: باشه. به‌ڕێز كونسوڵ، با بچینه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، پرسیاری من ئه‌وه‌یه: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و په‌یوه‌ندییانه داڕێژراون؟ ئایا په‌یوه‌ندی هاوبه‌شن؟ هاوپه‌یمانێتییه؟ یانیش به‌رژه‌وه‌ندییه؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: به‌های هاوبه‌ش و په‌یوندییه به‌هێزه‌كانی وڵاتی ئیمارات له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی، هه‌وویان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاستی به‌هێزی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌یه. له‌میانه‌ی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كان، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌هێزترین چوارچێوه‌دان و دیداری به‌رده‌وام له نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، فه‌خامه‌تی مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌ردانیان بۆ ئیمارات و دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵا‌كانی ئیمارات، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بره‌ودان و به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌مانه‌وێت ره‌نگدانه‌وه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ببینین و وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكه‌ین و له رڕێگه‌ی واژووكردنی رێككه‌وتنێكی حكومی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیمارات وه‌به‌رهێنان له چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه حكومییه‌كاندا بكه‌ین، هه‌روه‌ها سوودوه‌رگرتن له‌و رێككه‌وتنه خوازراو و گه‌وره‌یه، هیوادارین له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌نجامه‌كانی ببینین.
بابه‌تێكی دیكه، ئه‌و پێگه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه، ئه‌و رێزه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیماراته‌وه هه‌یانه، خۆشه‌ویستی گه‌لی ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا هی ئه‌مڕۆ نییه و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر راسته و گه‌لی كوردستانیش خۆشه‌ویستیی بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئیمارات هه‌یه، هه‌موو ئه‌مه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌هێزتر ده‌كات.
ئێستا ده‌بینین ته‌واوكاری له ده‌روازه‌كانی ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، واتا له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیی گه‌له‌كانه‌وه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌یه، په‌یوه‌ندیی نایابی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزتر و نایابیان لێ به‌رهه‌م دێت و په‌نا به‌خودا له داهاتوودا له‌گه‌ڵ توێژی گه‌نج و نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ردوو وڵات به‌هێزتریش ده‌بێت.
كوردستان24: به‌ڕێز جه‌نابی كونسوڵ، من پرسیارێكی زۆر گرنگم هه‌یه سه‌باره‌ت به ئێمه زۆر گرنگه و هیوادارم زۆر به راشكاوانه وه‌ڵامم بده‌یته‌وه. وه‌ك ده‌زانی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی ئیمارات ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و بێ هاوتایه له جیهان، نه‌ك ته‌نیا له رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه، به‌ڵكو له رڕووی ئابووریشه‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم موعجیزه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بده‌ن، كه له دوبه‌ی كراوه؟ هه‌روه‌ها چۆن ده‌وڵه‌تی ئیمارات یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موعجیزه‌یه بخوڵقێنێت؟ به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: هه‌ركاتێك سه‌ركردایه‌تی و ئیراده به‌یه‌كه‌وه ده‌سته‌به‌ربوون، ئه‌وكات دڵنیابه له‌وه‌ی كه هیوایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون له زۆرێك له بواره‌كان دێته ئاراوه، ده‌وڵه‌تی ئیمارات له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو زاید بن سوڵتان بونیاتنراوه. شێخ زاید له 2ی دیسێمبه‌ری ساڵی 1971 ده‌وڵه‌تی دامه‌زراند، به‌رده‌وامبوونی تا ئه‌مڕۆ جه‌خت له سه‌ركه‌وتنی بیرۆكه و ئیراده و سه‌ركردایه‌تی ده‌كاته‌وه، كه تا ئێستاش ده‌وڵه‌تی ئیمارات عه‌ره‌بیی گه‌نج له‌سه‌ر رێبازی شێخ زاید بن سوڵتان به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌واوكاریی، نوێكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونه گه‌وره‌ی هه‌یه، كه وڵاتی ئیمارات له‌میانه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی ساده‌وه بووه، كه سه‌ركرده و حاكمه‌كانی پێشووی ئیمارات باوه‌ڕیان پێی هه‌بووه و حاكمه‌كانی ئێستاش له‌سه‌ری به‌رده‌وامن له به‌ره‌وپێشچوونی خێرا و دیدگایان بۆ داهاتوو هه‌یه، ئه‌ویش له رێگه‌ی میكانیزم و چه‌ند ستراتیژییه‌تێك كه پشت به زانست و پێشكه‌وتن له بواری فێركردن، زیره‌كی ده‌ستكرد و ئابووری هاوچه‌رخ ده‌به‌ستن.
من ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌بینم، كه له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی كۆماری عێراقه‌وه له‌و وڵاته‌ش هه‌بوون، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ لایه‌نێكی زۆر جیاواز و ده‌گمه‌ن ده‌بینین و هه‌موو لایه‌ك به‌و ئه‌زموونه سه‌رسامه، ئه‌ویش ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتن، به‌ره‌وپێشچوون، ئاسایش و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی تێدا ده‌بینین بووه‌ته خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاره‌كه‌ی بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه‌یه كه ئیداره‌ی كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌مڕۆ به راشكاوانه هه‌موو لایه‌ك جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه به دوبه‌ی به‌روارد بكرێت، په‌نا به‌خودا بۆ سبه‌ی به ده‌وڵه‌تێكی زۆر پێشكه‌وتووتر به‌راورد ده‌كرێت، واتا ئه‌مڕۆ كه باسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی دیدگایه‌كی تایبه‌تی بۆ ئایینده هه‌یه، خۆشه‌ویستیی بۆ گه‌له‌كه‌ی هه‌یه، بۆ پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون له‌بواری فره‌جۆركردنی ئابووری تامه‌زرۆیه و له‌میانه‌ی ته‌كنیك و میكانیزمی نوێ گرنگی زیاتر به بواری زانست و فێركردن ده‌دات.
بۆیه من دڵنیام به بوونی ئه‌و هه‌موو دۆخانه داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌ورووه‌وه زۆر نایاب ده‌بێت و به باوه‌ڕبوونی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێڕوانینیان بۆ داهاتوو و میكانیزمی كاركردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له لایه‌نی مرۆیی.
كوردستان24: باشه، به‌ڕێز كونسوڵ، من دڵنیام له‌وه‌ی ئێوه به‌چڕی چاودێری كار و ئه‌دا و دیدگای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئێوه له ئه‌داكه‌ی پێشبینی چی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوون نه‌ك ته‌نیا له رووی سیاسیی و دیپلۆماسییه‌وه، به‌ڵكو له رووی ئابووریشه‌وه؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: من پێشبینی ناكه‌م، به‌ڵكو من ئه‌مڕۆ بینیم و شایه‌تی ده‌ده‌م و هه‌ستم پێكردووه، كه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره و بێپایان هه‌یه، ئه‌مڕۆ ستراتیژیه‌ته‌كان بۆ كاری راسته‌قینه گۆڕاون، به‌ره‌وپێشچوون له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه، له‌بواری كشتوكاڵ، وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی، كه سوپاس بۆ خودا ئه‌مڕۆ له ریزی پێشه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها چه‌ند رێككه‌وتنێكیش له نێوان ئێمه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری دۆسیه‌ی ئاسایشی خۆراك كراون، بێگومان ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌ختی هه‌یه، وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له دۆسیه‌ی ئاسایشی خۆراك بوو به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دۆسیه‌ی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و سێكته‌ره له داهاتوودا، هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سرور بارزانییه‌وه كراون، ئه‌و گرنگی زۆر به بره‌ودان به بواری وه‌به‌رهێنان و وه‌به‌رهێنانی بیانی و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
داهاتوویه‌كی گه‌وره له‌پێشه، من دڵنیام له‌و دیدگایه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌یانه، دیدگایه‌كی ئایینده‌ییه و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، كه له‌وانه‌یه زۆر له ئه‌زموونی وڵاتی ئیماراته‌وه نزیك بێت له‌میانه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و وزه و رووكردنه ئابووری هه‌مه‌چه‌شن و پشتبه‌ستن به چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنان له جیهان له‌میانه‌ی دۆسییه‌كانی ئاسایشی خۆراك و بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتان.
كوردستان24: سوپاس به‌ڕێز كونسوڵ. چۆن ده‌ڕواننه هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و چاكسازییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌ستی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداون؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: وه‌ك پێشتر پێمگوتی، ئالنگارییه‌كان ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنن، ده‌ستپێكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه جیهانییه‌كان ده‌ستیپێكرد، له‌وانه‌ش كۆرۆنا، هه‌روه‌ها داعش، هه‌موو ئه‌و سه‌ختییانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا رووبه‌ڕووی حكومه‌ت بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه گۆڕان كه چۆن وه‌به‌رهێنان له دۆخه‌كه‌دا بكرێت و چۆن بتوانرێت ئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه، كه هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌نجامانه جیهانی بوون و ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوون و قه‌یرانێكی جیهانی بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ختیانه بۆ ده‌رفه‌ت گۆڕاون له‌میانه‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كراون.
ئێمه‌ش له ده‌وڵه‌تی ئیمارات ئێستا نزیكه‌ی حه‌وت تا هه‌شت هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواره گه‌وره‌كاندا هه‌یه و له هه‌ندێك بواری نوێش كه ئه‌مڕۆ باسی كشتوكاڵ ده‌كه‌ین، كه له‌وانه‌یه پێشتر هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی وه‌ك ئێران و توركیا، ببووبێته سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هه‌موو عێراق به‌وه‌ی كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی هه‌یه، وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و خاكه به‌پیته‌ی هه‌یه‌تی و به‌رهه‌مه بێشوماره‌كه‌ی له‌بواری كشتوكاڵ، له‌وانه‌یه ره‌هه‌ندێكی بچووكی هه‌بێت.
كاتێك بینیمان فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له جووتیاره‌كان قسه‌ی ده‌كرد، كاتێك باسی دۆخی به‌رهه‌می ترێیه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ ئه‌مڕۆ بۆ ده‌رفه‌تێك گۆڕا و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی و وڵاتی ئیمارات كرا یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌و بابه‌ته بوو، به‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌ختیانه‌ی رووبه‌ڕووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له وڵاتانی دراوسێ و جیهان گۆڕا، وه‌به‌رهێنان له‌و بواره به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی تادێت چه‌ند ئه‌وه‌نده ده‌بێته‌وه.
كوردستان24: به‌ڕێز كونسوڵ، ده‌مه‌وێت ئه‌و پرسیاره‌ت لێ بكه‌م، وه‌ك ده‌زانی ساڵی رابردوو ده‌ستمان به هه‌نارده‌كردنی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانمان كرد، له‌ناویشیاندا هه‌نار بۆ وڵاتانی كه‌نداو، به‌تایبه‌ت بۆ ئیمارات، هه‌روه‌ك به‌ڕێزت ده‌شزانی كه هه‌ناری هه‌رێمی كوردستان له باشترین و نایابترین جۆره‌كانی هه‌نارن له جیهاندا، واتا به‌گوێره‌ی پێشبینیتان تا چ ئاستێك هه‌نارده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێ، كه‌نداو و جیهان ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رووی جیهاندا؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: به سرووشتی حاڵ، هه‌میشه به‌رهه‌م پێناسه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه لێیه‌وه هاورده ده‌كرێت، من له زۆرێك له وڵاتان كارمكردووه، له‌وانه‌ش نیوزیلاند. نیوزیلاند به هه‌نگوین به‌ناوبانگه، واتا ئه‌مه پێگه جیهانییه‌كه‌یه‌تی و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته له بازاڕه‌كانی ئابووری، ئه‌مه وێڕای گۆشت و سێكته‌ره‌كانی دیكه. ئه‌مڕۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێی ده‌ناسرێته‌وه، بریتین له هه‌نگوین و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌ك هه‌نار، هه‌نار وه‌ك جه‌نابت فه‌رمووت، هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی زۆر گه‌وره هه‌ڵده‌گرێت هه‌ڵگری هێمای مێژوویی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه لێیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، له‌وانه‌یه وڵاتی ئیمارات ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ بازاڕی زۆر گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دواتریش یه‌كه‌م په‌یام و یه‌كه‌م به‌رهه‌م كه بۆ وڵاتانی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده‌كرا، هێمای پێگه مێژووییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مڕۆ ئێمه باسی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه له كۆنترین قه‌ڵاكانی جیهانه، كورد مێژووییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌وانه‌ش سه‌ڵاحه‌ددین كه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه تایبه‌ته‌یه. هه‌ندێك سه‌ركرده هه‌ن، له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه ئاشنا نه‌بن، به‌ڵام ئینتیمایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. هه‌موو ئه‌م ده‌رفه‌تانه من دڵنیام له‌میانه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌وه په‌نا به‌خودا بۆ ده‌ستكه‌وت ده‌گۆڕێن.
كوردستان24: جه‌نابی كونسوڵ، گرنگترین شت كه سه‌رنجی ئێوه‌ی راكێشاوه، كه من دڵنیام ئێوه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ گه‌ل و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان هه‌یه، چ شتێك سه‌رنجی ئێوه‌ی راكێشاوه، به‌تایبه‌ت له رووی رۆشنبیری و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: ئاسایش، ئه‌مڕۆ خاڵی هاوبه‌شی گه‌وره له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیماراتدا هه‌ن، هه‌روه‌ها عێراق به گشتی، فره‌پێكهاته‌یی ئایینی و مه‌زهه‌بی، لێبورده‌یی له به‌رزترین به‌هاكانی مرۆڤایه‌تین. ده‌وڵه‌تی ئیمارات باوه‌ڕی ته‌واوی به‌و بابه‌ته هه‌یه و خاوه‌ن په‌یامێكی گه‌وره‌یه كه له‌لایه‌ن شێخ زاید دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیماراته‌وه داڕێژراوه و سه‌ركردایه‌تی ئێستای ئیمارات په‌یڕه‌وی ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌یامی خۆشه‌ویستی ئاراسته‌ی گه‌لانی جیهان ده‌كات.
ئه‌و خاڵه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان جیاده‌كاته‌وه، بریتییه له چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان، وێڕای پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی میواندۆستی و رێزگرتن. ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه مرۆییه‌كانی ئیماراتدا له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌ران له‌یه‌كه‌وه نزیكین، تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه، كه چۆن تواندراوه ژماره‌یه‌ك پێكهاته‌ی جیاواز له كه‌مپه‌كان كۆبكاته‌وه و هه‌موو جۆره چاودێرییه‌كیان پێشكه‌ش بكات، هاوكاری مرۆیی، پزیشكی، پێشكه‌شكردنی پشتیوانی بژێو‌ی بۆ سه‌رجه‌م ئاواره و په‌نابه‌ران، كه هه‌رێمی كوردستان له‌خۆی گرتوون، هه‌موو ئه‌مانه په‌یامی مرۆڤایه‌تین.
له‌میانه‌ی یه‌كه‌م دیدارم له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی مه‌سعود بارزانی، به‌ته‌واوه‌تی له‌وه دڵنیابوومه‌وه كه به‌های مرۆڤایه‌تی زۆر قووڵ له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌ن، پێكه‌وه‌ژیانی گه‌وره، خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ر، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه تۆ كێی و سه‌ر به چ ئایینێكی، خه‌ڵكی چ وڵاتێكی؟ ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه و دانیشتووانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانی پێ جیاده‌كرێته‌وه له زۆربه‌ی پارێزگا و شاره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه.
من هه‌رگیز له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستم به غه‌ریبی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه من ئینتیمام بۆ ئه‌م گه‌له مه‌زنه هه‌یه.
كوردستان24: زۆر به‌خێربێیت جه‌نابی كونسوڵ، كوردستان وڵاتی ئێوه‌شه. دوایین پرسیار، من نامه‌وێت زیاتر ماندووت بكه‌م، ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی داهاتووی وڵاته‌كه‌تان لێره پرسیارت لێ بكه‌م؟
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: له‌سه‌ره‌تا كه من وه‌ك كونسوڵی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ستنیشانكرام، تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه له باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وڵاتی ئیمارات یه‌كه‌م بوو. واتا ئێمه له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووین، زۆربه‌ی كۆمپانیاكانله هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه دامه‌زرابوون، به‌ڵام له‌وانه‌یه خاوه‌نه‌كانیان له وڵاته جیاوازه‌كانی دیكه بن، له‌وانه‌ش عێراقییه‌كان.
پێشتر وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئیمارات له بواری دیاریكراودا بوون وه‌ك بواره‌كانی نه‌وت و غاز له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هه‌ن و له ساڵی 2007ـه‌وه ئێمه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت بووین له رێگه‌ی كۆمپانیای دانه‌غازیی ئیماراتییه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان له ژماره‌یه‌ك سێكته‌ر به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی نه‌وت و غاز، له بواری گه‌شتوگوزار ئێمه زنجیره‌یه‌ك هوتێلمان هه‌یه، له‌وانه‌ش رۆتانا و په‌نا به‌خودا وه‌به‌رهێنانی زیاتریشمان له‌و بواره‌دا له ته‌واوی پارێزگاكان ده‌بێت، له هه‌ولێر و له سلێمانیش دوو هوتێلمان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له بواری ئاسایشی خۆراك، كشتوكاڵ، بێگومان كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی، سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو وه‌به‌رهێنانی كردووه، حكومه‌ت هه‌موو پاڵپشتییه‌كی كردووین، سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ پاڵپشتییه‌كانی، وه‌به‌رهێنان ئیمارات بیكات یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه به ویستی خودا بۆ هه‌رێمی كوردستان داهاتوویه‌كی دیكه‌یه، قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كان له گۆشت، كه‌رتی كشتوكاڵ، له بواری گه‌شتیاری و وزه‌ی نوێ ده‌گاته په‌نجا ملیۆن.
كوردستان24: به‌ڕێز كونسوڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهیری، كونسولی گشتی ده‌وڵه‌تی ئیمارات زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه گرنگه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان24. زۆر سوپاس.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهری: ئێوه‌ش به‌خێربێن.