سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار: داوامانكردووه قەرز بدرێته ده‌رچووانی گه‌شتوگوزار
K24 – هه‌ولێر:
داواده‌كرێت قەرزی بچووک و مامناوەند، دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، بە نووسراوی فەرمی داوا لە بانکی ناوه‌ندیی عێراق دەکەین، قەرزی بچووک و مامناوەند دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، هه‌روه‌ها راشیگەیاند، داوامانکردووە لەمەودوا ئەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتیان نییە، گەشتیار لە شارەکانی عێراق نەهێننە کوردستان.