یانه‌ی فێنه‌رباهچه له كڕینی یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، یانه‌ی فێنه‌رباهچه هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاردا توران له بارسێلۆناوه بۆ خولی توركیا ده‌ست پێكردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئاردا توران، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له لایه‌ن یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌وه گرێبه‌ستێكی باشی پێشكه‌ش كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدش هه‌فته‌ی رابردوو هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاردا چڕ كردبووه‌وه.
ئاردا تورانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه به بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه ئاستێكی جێگیر پێشكه‌ش بكات، به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش بێت ئاردا له داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دڵنیا نییه و پێشبینی ده‌كرێت، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ندان گرێبه‌ستی دیكه‌ی پێشكه‌ش بكرێت، دواتر گونجاوترین شوێن بۆ یاریكردن هه‌ڵبژێرێت.