زانیاری نوێ له‌باره‌ی نقوومبوونی یه‌خته‌كه‌ی ئیتاڵیا راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌ناران، سه‌رنشینانی یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، ئێرانی، پاكستانی و ئه‌فغانیین.
ئه‌مڕۆ له كه‌ناراوه‌کانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا، یه‌ختێكی كۆچبه‌ران نقوومبوو و بەهۆیەوە لانیكه‌م 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، له په‌ڕه‌ی فه‌رمییان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له یه‌خته‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاووڵاتی ئێرانی، پاکستانی و ئەفغانیین.
ده‌زگای لووتكه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوای بەدواداچونێکی ورد بۆ رووداوی نقوومبوونی یەختێک لە ئیتاڵیا، ده‌ركه‌وت رووداوەکە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بووه و بەهۆی هێزی باوە یەختەکە خۆی بە بەردەکانی نزیک کەناراوەکاندا کێشاوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ( 26ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له نزیك كه‌ناره‌وه‌كانی شاری كرۆتۆن له ناوچه‌ی كالابریا له باشووری ئیتاڵیا، یه‌ختێكی كۆچبه‌ران نقووم بوو.
میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 81 کەسیان رزگارکراون.