"ئۆكرانیا ده‌بێته عێراقێكی دیكه"
K24 - هه‌ولێر
ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینكراوی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه له رۆژئاوا ده‌گرێت و هۆشداریشی دا، له‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌بێته عێراق و ئه‌فغانستانێكی دیكه.
ئيرل کاتا گنوس، ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی هێزی دەریایی ئەمەریکا، لە وتارێکیدا كه له گۆڤاری (American Thinker ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: وای ده‌بینم ئۆکرانیا ببێتە ئەفغانستان یان عێراقێکی دیکە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا.
گنۆس لە وتارەکەیدا رەخنەی لە رووسیا گرتووه و نووسیویەتی: رووسیا لە ململانێی له‌گه‌ڵ ئۆکرانیادا دۆڕاوە و ماوەی ساڵێکە بەردەوامە لە شەڕکردن.
له بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئەو ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "ئامادەنەبوونی رۆژئاوا بۆ داننان بەم راستیانه‌ی رووسیا، تەنها دەبێتە هۆی شکستێكی دیكه‌ی وەک عێراق و ئەفغانستان".
شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا چووه‌ته ساڵی دووەمه‌وه، تا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، سەرەڕای زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی گیانی و ماددی، كاریگه‌ری زۆری کردووەتە سه‌ر ئابووری جیهان.