ئاندی مارای خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی وێمبڵدۆنی 2016
له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016، ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانیا به بردنه‌وه‌ی له تۆماس بێردیش هاوشان له‌گه‌ڵ میلۆش راونیچ بلیتی گه‌یشتنی به یاری فیناڵ بڕی.
كه‌مێك پێش ئێستا، ئاندی مارای پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی به 3 كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام له تۆماس بێردیچی تێنسزانی چیك و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش (6 ـ3)، (6 ـ3) و (6 ـ3) بوون.
ئاندی مارای له یاریی كۆتایی وێمبڵدۆنی 2016 رووبه‌ڕووی میلۆش راونیچی تێنسزانی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می جیهانی ده‌بێته‌وه.