هه‌واڵی ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی شاری زنتان، ئه‌مڕۆ 8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ره‌تیانكرده‌وه كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ئازادكرابێت و رایانگه‌یاند، سه‌یفولئیسلام هێشتا له به‌ندیخانه‌دایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی شۆڕشێگڕانی زنتان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانى و ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتووه: "سه‌یفولئیسلام قه‌زافی تا ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاره‌كه‌دایه و ئازادنه‌كراوه‌كه، سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌كان له باره‌ی ئازادكردنی".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی شۆڕشگێڕانی زنتان، رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌نووسی سه‌یفولئیسلام، به گوێره‌ی رێكاره یاساییه‌كانی دیاری ده‌كرێت، كه تێیدا مافه‌كانی گه‌لی لیبیای تێدا دیاریكراوه.
سه‌یفولئیسلام قه‌زفی، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، له‌دوای باوكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی لیبیا ده‌گرێته ده‌ست، به‌ڵام دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی لیبیا، له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلووسی له مانگی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011 ده‌ستگیركرا.
كه‌تیبه‌كانی زنتان ره‌تیانكرده‌وه، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی راده‌ستی هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی بكه‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان متمانه‌یان به حكوومه‌ته تازه پێكهاتووه‌كه‌ی ته‌رابلووسی پایته‌خت نییه و ترسیان له ئازادكردنی هه‌یه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر دادگاییكردنی داوه.
پێشتر پارێزه‌رانی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی رایانگه‌یاند، سه‌یفولئیسلام به گوێره‌ی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و حكوومه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی وڵات راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دان به حكوومه‌تی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دانانێت، كه له ته‌رابلووسی پایته‌خت دامه‌زراوه.