لە توركیا زیاتر له دوو ههزار تهرمی نهناسراو دۆزراونهتهوه
K24 - ههولێر
بەگوتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا، تائێستا دوو هەزار و 700 تەرمی نەناسراو له ژێرداروپهردووی بوومهلهرزهكهی 6ی شوبات دۆزراونهتهوه، نموونەی دی ئێن ئەی کۆدەکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی کەسوکاریان.
سەبارەت بە بێسەروشوێنەکان، ئهوانهی دەستیان پێ نەگەیشتووە، نە لەنێو رزگاربووانی زیندوو و نە لەنێو مردووەکاندا، بوونەتە قسەی رۆژ و ئەو پرسیارە دوای 21 رۆژ دوای کارەساتی بوومەلەرزەکە ورژێنراوە.
بەتال کارزی، هاوسەر و کچەکەی تائێستاش بێسەروشوێنن، دەشڵێت: لە 13 ی شوبات پشکنینی دی ئێن ئەی-مان ئەنجامداوه، تاکە هیوامان ئەوەیە کە لە نەخۆشخانە بن یان لەوانەیە هۆشیان لەدەستدا بێت نازانم، 21 رۆژ تێپەڕیوە و هاوسەر و کچەکەم بێسەروشوێنن".
دوای كۆتایی هاتنی پرۆسهی گهڕان بهشوێن زیان لێكهوتووان، لە شاری هاتای، تاوهكو ئێستا 85 كهس بێسهروشوێنن کە خێزانەکانیان لە بارهی چارەنووسیان دهپرسن، بەبێ ئەوەی وەڵامیان دەست بکەوێت.
لای خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا، رۆژی یەکشەممە، رایگهیاند، کە "هەوڵەکانی فریاگوزاری کارمەندان و سوپا هێشتا بەردەوامە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەربازانی سوپای تورکیا "دەوریە و چالاکی جۆراوجۆر لە شەقامەکاندا ئەنجام دەدەن بۆ پاڵپشتیکردنی گشتی، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشداری لەو چالاکیانەدا دەکەن".
هاوكات، فهخرهدین کۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەو هاووڵاتییانهی لهناو چادر و کۆنتێنەرەکان لە پارێزگای هاتایدا نیشتهجێبوون، ڤاكسینی دژه گزاز-یان پێدهدهن.
كوجا، ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک کێشەی تەندروستی هەیە، کە دەبێت لە ئێستادا بە شێوەیەکی هەستیار مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، یەکێکیان کزۆڵەیە، بەو پێیەی میکرۆبەکان دەتوانرێت بە ئاسانی بگوازرێنەوە، ئێمە گرنگییەکی زۆر بە خۆپارێزی دەدەین".