لێنۆڤۆ مۆدێلی نوێی لاپتۆپی IdeaPad بە شاشە و پرۆسێسەری باشتر ئاشکرا دەکات

K24 - هەولێر:

لە کۆنفرانسی MWC لە شاری بەرسەلۆنای ئیسپانیا، مۆدێڵی نوێی لاپتۆپە بەناوبانگەکەی ئاشكرا کرد کە لە هەموو رووێکەوە هێز و توانای بەرزکراوەتەوە.

مۆدێڵی نوێی IdeaPad خاوەنی شاشەیەکی 11.5 ئینچی تەچە، رێزەلووشنی 2000 بە 1200 پیکسڵە، رووناکی شاشەکە تا 400 نیت بەرز دەبێتەوە، کامێرای سێڵفییەکەی بۆ 8 مێگا پیکسڵ بەرزکراوەتەوە، پرۆسێسەرەکەی بۆ N200ـی ئینتێڵ گۆڕدراوە کە دەتوانێت تاوەکو 3.7 گێگا هێرتز کاربکات.

ئەو لاپتۆپە WiFi 6ـی لەسەرە لەگەڵ Bluetooth 5.1 رامەکەی بۆ 8 گێگا بایت بەرزکراوەتەوە و بە قەبارەی 256 گێگا بایت ستۆرێج.

لاپتۆپەکە لە جۆری 2 in 1ـە واتە وەکو تابلێت و لاپتۆپ بەکاردێت، سیستەمی ویندۆز 11ـی لەسەر دەبێت، نرخەکەشی لە 473 دۆلار دەستپێدەکات.