سه‌رۆكی لالیگا: رۆیشتنی مێسی له لالیگا نزیك بۆته‌وه
سه‌رۆكی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیای ناسراو به (لالیگا) له لێدوانێكدا هۆشداریی دایه یانه‌ی بارسێلۆنا كه ئه‌گه‌ر پارێزگاری لێ نه‌كه‌ن، مێسی له ده‌ستده‌ن، هاوكات پشتگیری خۆشی بۆ یاریزانه ئارجێنتینیه كێشه له‌سه‌ره‌كه دووپات كرده‌وه.
خافیر تیباس، سه‌رۆكی لالیگا، له دیمانه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری espnfcـی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ری باری ده‌روونی مێسی نه‌كه‌ن و پشتگیری نه‌كه‌ن ره‌نگه خولی ئیسپانیا ئه‌م یاریزانه له‌ده‌ست بدات.
مێسی له ئێستادا به‌هۆی تاوانباركردنی به خۆدزینه‌وه له باج، به 21 مانگ به‌ندكردن سزادراوه، هاوكات به بڕی 2 ملیۆن یۆرۆش سزای دارایی دراوه، هه‌رچه‌نده مێسی ده‌توانێت به پێبژاردن به پاره له زیندانیكردن رزگاری بێت.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی لالیگا ده‌ڵێت: دڵنیام مێسی له‌م كه‌یسه بێ تاوانه و خۆشحاڵیشم به بوونی یاریزانێكی وه‌ك لیۆ له لالیگا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، ئه‌مڕۆ له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر پشتگیری خۆی و یانه‌كه‌ی بۆ لیۆنێل مێسی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بۆ هه‌تاهه‌تایه ئێمه پشتگیریت لێ ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، میدیاكان، به‌هۆی بێزاربوونی مێسی له سیستمی باجی ئیسپانیا، له ئێستادا به گه‌رمی باس له چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ پرێمه‌ر لیگ ده‌كه‌ن، یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی زۆرترین هه‌وڵیان بۆ كڕینی مێسی خستۆته گه‌ڕ.
لیۆنێل مێسی له ئێستادا به خراپترین كاته‌كانی ژیانی تێپه‌ڕ ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی مۆندیالی 2014، كۆپا ئامێریكای 2015 و 2016ـی له‌ده‌ستدا، تووشی شۆك و نیگه‌رانییه‌كی زۆر بۆته‌وه، بۆیه بڕیاری وازهێنانیشی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، هاوكات ئه‌م كێشه‌ی باج و سزای زیندانیكردنه‌كه‌ش ئه‌وه‌ندی دیكه خه‌مه‌كانی لیۆی زیاد كردووه.