ئەوروپا لە بواری کۆچ و پەنابەراندا رێكکەوتنێكی لەگەڵ چەند وڵاتێکی نائەوروپی واژۆکرد

K24 - برۆكسل:
بۆ بەهێزکردن و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لەماوهی ئهمساڵدا، دەزگای پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا ناسراو بە (فرۆنتێکس) ئاشکرای کرد، ئەوان رێکكەوتنێکیان لەگەڵ چەند وڵاتێکی دەرەوەی ئەوروپا واژۆکردووە كه یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان و رێگەگرتن لەپەڕینەوەی کۆچبەران بەشێوەی نایاسایی.
بهگوێرهی رێکكەوتنەکە لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە ئەوروپا هێزی ئەمنی و پاسەوانی سنوور له کەناراوەکانی چەند وڵاتێکی نائەوروپی جێگیردەکات.
وڵاتەکان بریتین لە ئەلبانیا، سربیا، مۆنتینینگرۆ و باکوری مەقەدۆنیا. وڵاته ئەوروپی و نائەوروپییهكان پێکەوە کاردەکەن بۆ پشکنینی سنوورەکان و تۆمارکردنی کۆچبەرەکان.
هاوکات هەر لەرێکكەوتنەکەدا هاتووە، پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی نائەوروپی دەبێت پابەند بن بە چاودێریکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافە بنهڕهتهكانیان.
ئەم رێکەوتنە لە کاتێکدایە دوێنی یهكشهممه (27ـی شوبات/فێبرێوهری 2023)، لە بەلەمێکی کۆچبەران لە سنوورە کەناراوەکانی ئیتاڵیا 60 پەنابەر گیانیان لەدەستدا. لهوبارهوه سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایانگەیاند دەبێت گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچبەراندا بکرێت و سنورەکانیش بەهێزتر بکرێن.
