جگە لە چوار یاری ئاشکرا کراو یوبیسۆفت پلانی چوار یاری دیکەی ئەساسنی هەیە

K24 - هەولێر:

لەمساڵەوە یوبیسۆفت وەکو جاران هەموو ساڵێک یارییەکی ئەساسنس کرید بڵاوبکاتەوە، ئەساسنەکەی شاری بەغدا ئەمساڵ و ساڵی داهاتووشی ئەساسنێک بەناوی Red.

وێبسایەتی Insider Gaming رایگەیاند، کۆمپانیای فەرەنسی یوبیسۆفت لە بارودۆخێکی دارایی زۆر خراپدایە و دوو ساڵی رابردوو نەیتوانیوە لە هیچ پرۆژەیەک سەرکەوتوو بێت، تاکە زنجیرە یاری هەیانە و ژمارەیەکی باشی لێ بفرۆشێت یارییەکانی Assassin’s Creedـە، پارساڵ لە کۆنفرانسێکی تایبەت یوبیسۆفت چوار یاری نوێی ئەساسنسی ئاشکرا کرد، لە Red، Hexe و Jade وە جگە لە یارییە ئۆنڵاینەکەی لە دوای مانگێک لەوانەیە ئاشکرا کرا.

پێدەچێت یوبیسۆفت بەو پێنج یارییە نەوەستێت، داوای لەسەرجەم ستودیۆیەکانی خۆی کردووە بیرۆکەی جیاوازی یارییەکی ئەساسنس پێشکەشی کۆمپانیاکە بکەن، لە هاتنی کۆمەڵە بیرۆکەیەک، بەپێی ئەو راپۆرتە بێت یوبیسۆفت چەند دانەیەک دەکاتە یاری ئەوانیش، ئەساسنسی Nebula، Raid، Echoes بێگومان ئەو ناوانە ناوی یارییەکان نابن، تەنیا ناوی پرۆژەکانن کە لەداهاتوودا دەکرێنە یاری.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی وێبسایەتی Insider Gaming بێت خشەی بلاوکردنەوەی ئەو یارییانە بەو شێوەیە بن، ئەمساڵ لە 2023 یاری ئەساسنس کرید میراج بڵاوبکرێتەوە کە لەسەر شاری بەغدای عێراقە لەسەردەمی زێڕینی بەغدا کەبە سەنتەری زانست و زانیاری لە جیهاندا سەیردەکرا.

یاری دووەم لە هەر لەم ساڵ Nexus بێت، لە ساڵی داهاتوو لە 2024 یاری Red لە 2025 یاری Assassin’s Creed Invictus ، لە 2026 یاری Assassin’s Creed Hexe دواتر یارییەکانی دیکە بۆ ساڵەکانی دهاتوو بڵاوبکرێنەوە, بێگومان ئەو بەروارانە ئەگەری گۆرانکارییان بەسەردا هەیە، تەنیا دەنگۆن.