زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای عێراق له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه رێژه‌ی بێكاری له‌نێو ده‌رچووانیدا ده‌كاته سفر
K24 – هه‌ولێر:
زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای عێراق پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاند كه ئامانج لێی "به‌سفركردنی" رێژه‌ی بێكارییه له‌نێو ده‌رچووانیدا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ( 27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د غه‌سبان، سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای عێراقی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع)ـی راگه‌یاند، زانكۆكه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ ده‌رچووان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌وه رێژه‌ی بێكاری له‌نێو ده‌رچووانیدا بگه‌یێنێته سفر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زانکۆی تەکنەلۆژیا تاکە پسپۆڕییە لەسەر ئاستی عێراق لە بواری ئەندازیاری و زانستیدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی باش له بازاڕی كاردا.
غه‌زبان گوتیشی: "زانکۆکە یانەیەکی بۆ داهێنەران کردووه‌تەوە، كه رێگە بە هەر خوێندکارێک یان دەرچوویەک دەدات کە بیرۆکەیەکی هەبێت بیخاتە بەردەم زانکۆ بۆ وەرگرتنی و پشتگیری تەواو، هەروەها بە شێوەیەکی دروست ئاراستەی دەکات بۆ ئەوەی لە کوێ و چی بکات".