ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئافاد رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی ماڵاتییا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و 69 دیکەش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، یونس سەزەر، سەرۆکی ئافاد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی كه ئه‌مڕۆ کاتژمێر 12:04 بەگوڕی 5.6 لە قەزای یەشیلیورت سەر بە پارێزگای ماڵاتییا رووی داوه، هاووڵاتییه‌ك گیانی لەدەستداوە و 69 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆكی ئافاد دووپاتیشیكرده‌وه، پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا به‌رده‌وامه و تیمه‌كانیان هه‌ر له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان كراون.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 48 ھەزار کەس.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران.