تیکتۆک وەکو یوتیوب پارە بە ئەستێرەکانی دەدات

K24 - هەولێر:

پلانە نوێیەکە بە Creativity Program دەناسرێت، داهاتێکی زیاتر بە تیکتۆکەران دەدات.

چەند ساڵێکە گلەیی له‌نەبوونی داهاتی مانگانە لە تیکتۆک دەکرێت بۆ ئەستێرەکانی، هاوشێوەی یوتیوب و فەیسبووک ئەستێرە و کەسایەتییەکان بە ڤیدیۆکانی خۆیان پارە کۆبکەنەوە، تیکتۆک رایگەیاند بەو پلانە نوێیە داهاتیان زیاتر دەکەن.

هێشتا ئەو پلانە بە تاقیکاری Beta دادەنرێت، واتە ئەگەری گۆڕانکاری زۆری هەیە، مەرجی بەشداریکردن تێیدا هەژماری تایبەتی تیکتۆکە، تەمەن لەسەرووی 18 ساڵ بێت، هیچ ڤیدیۆیەکی نەشیاو دژی رێنماییەکانی تیکتۆک لەو هەژمارە بڵاونەکرابێتەوە، هەژمارەکەش زیاتر لە 100 هەزار فۆڵۆوەرزی هەبێت.  

تیکتۆک دەڵێت: بڕی ملیارێک دۆلارمان تەرخان کردووە لە شەش مانگی داهاتوو لەو پرۆگرامە بیدەینە ئەستێرە و دروستکەرانی ڤیدیۆ لە پلاتفۆرمەکەمان، هەر لەو ئەپدەیتە نوێیە، دروستکەرانی ڤیدیۆ دەتوانن ڤیدیۆیی 10 خوولەکی بڵاوبکەنەوە و پارەیەکی زیاتری تێدا قازانج بکەن