پارێزگارى هه‌ولێر: بوومەلەرزە رووداوێکى سرووشتى پێشبینی نەکراوە ده‌بێت پێش روودانی پێداچوونه‌وه به مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تی بکرێت
K24 – هه‌ولێر:
له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئەو بوومەلەرزانە كرا كه لە هەولێر و بەشێکى دیكه‌ی هەرێمى کوردستان روویاندا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتوو: بەمەبەستى ئامادەباشی لایەنەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی هه‌ر ئەگەرێکى روودانی بوومەلەرزە، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بوومه‌له‌رزانه كرا كه له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی رابردوودا روویاندا، تێیدا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌بێت پڕۆژه‌كان به‌گشتیی و باڵه‌خانه‌كان به‌تایبه‌تی، به دیزاین و کوالیتیەکى زۆر باش دروستبکرێن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر تیشکى خستەسەر کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە لە سەر باڵەخانەکان و ئاماژە بەوەدا، بوومەلەرزە رووداوێکى سرووشتى پێشبینی نەکراوە، بۆیە دەبێت پێش روودانی لەكاتی دروستکردنی باڵەخانەکاندا، پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌تی دروستكردن و توندوتۆڵكردنی مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تی بکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هه‌روه‌ها هاتوو: 3 ناوچەی بوومه‌له‌رزه‌یی هه‌ن، ناوچەی سوور واتە ئەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەی مەترسیدارن، ناوچەی پرتەقاڵی واتە کاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەرە بەڵام مەترسی کەمترە، ناوچەی سەوزیش واتە بوومەلەرزەی تێدا ڕوودەدات بەڵام سەلامەتە، هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕووی بوومەلەرزەییەوە لە ناوچەی پرتەقاڵی دان.