کۆمێنگز لە قۆناخی حەوتەمی تۆر دێ فڕانس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

کۆمێنگزی بایسکلسواری بەریتانی، بۆ دووەمجار پلەی یەکەمی لە پاڵەوانیەتییەکە بەدەستهێنا، ڤان ئاڤێرماتی بایسکلسواری بەلجیکیش پارێزگاری لە درێسە زەردەکەی کرد و هەر لە پێشەنگی گشتی بایسکلسوارەکان مایه‌وه‌.

کامینگز کە لە تیپی دایمنشن داتا بەشداریی پاڵەوانیەتییەکەی کردووە، بە پێش دارێل ئێبمی بایسکلاسواری ئەفریقی کەوتەوە و خولەکێک لەو بایسکلسوارەی تیپی ئۆریکا و دانیال ناڤارۆی بایسکلسواری ئیسپانی کەوتەوە.

ئەمە چوارەم سەرکەوتنی تیپی دایمنشن داتایە، کە پێشتر کاڤێندیش سێ جار بووەتە پاڵەوان.

ڤان ئاڤێرماتیش گەرچی لە قۆناخەکە پێنجەم بوو، بەڵام لە ریزبەندی گشتی جیاوازیی نێوان خۆی و جولیان ئافێلیپی زۆرتر کرد.ئالیخاندرۆ ڤالڤێردیش لە پلەی سێیەم دێت.