رافایل گرۆسی سه‌ردانی تاران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند رۆژی داهاتوو رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی، كه له‌سه‌ر زاری به‌هرۆز کەمالوەندی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بانگهێشتی فه‌رمی رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كردووه، تاكو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی تاران بكات.
کەمالوەندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌و هیوایه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی گرۆسی هه‌لێكی باش بێت بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی.
هه‌فته‌ی رابردووش تاران بڵاویكردبووه‌وه، كه چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی، له ئێرانن.
هه‌روه‌ها ئێران ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ره‌تكرده‌وه، كه ببوونه جێگه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رایگه‌یاند، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم له %60ـی تێنه‌په‌ڕاندووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی (19ـی شوبات)، ئاژانسی "بلومبێرگ"ـی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەفتەی رابردوو بۆی دەرکەوتووە کە ئێران یۆرانیۆمی بۆ 84% پیتاندووە.