نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان: به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو دۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان باشتره
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو باشتره.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به راپۆرته‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ركه‌وتووه، كه پێشتر كه‌یسی گرتن، كه‌لوپه‌ل شكاندن، ده‌ستگیركردن و تیرۆركردن هه‌بووه، به‌ڵام له راپۆرته‌كانی ئه‌مساڵدا كه‌یسی گرتنی كاتی هه‌بووه، كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسییه‌وه نه‌بووه، ده‌توانین ئه‌وه بڵێین دۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو باشتره.
هه‌روه‌ها نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان گوتی: "له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانه‌وه، ده‌بێت پشت به‌و كه‌یسه‌وه ببه‌ستین كه ده‌چێته دادگا، واته رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌ستگیركرابێت، ئه‌مساڵ كه‌یسی له‌مجۆره نه‌بووه".
گوتیشی: "هه‌ندێ پڕۆژه هه‌ن، پڕۆژه‌ی میدیایی نیین، به‌ڵكو سیاسین".