له‌تیف ره‌شید: ده‌بێت سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان بێت

له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان پێیانوایه‌ كه‌ جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی عێراق، به‌هۆی وه‌حشیگه‌رێتی دیكتاتۆری، پێویست بوو. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ جه‌نگه‌كه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق بوو له‌ده‌ست سته‌م و زۆرداری.

له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق  له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سیۆشێتدپرێس رایگه‌یاند، ئێستا ئاشتی و ئارامی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه‌ و ژیانیش له‌ وڵاتدا ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو ده‌یه‌ی رابردوودا گه‌لی عێراق زۆر سه‌ختی و ئاسته‌نگیی تێپه‌ڕاند، بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان بێت. 

سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌شڵێت: زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان پێیانوایه‌ كه‌ جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی عێراق، به‌هۆی وه‌حشیگه‌رێتی دیكتاتۆری، پێویست بوو.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان به‌ كورد، سوننه‌، كریستیان و شیعه‌ دژی رژێمی پێشووی عێراق و سه‌ددام حوسێن بوون.