هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت داوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جیكردنی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌ویه‌كدا به ئامادەبوونی سوودانی له نووسینگەی هادی عامری دووپاتكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختی لە پێویستی پەسەندکردنی ئەو یاسایانە کردەوه کە لە پرۆگرامی وەزاری و بەرنامەی حکومەتدا هاتوون و هەروەها جەختیان له پشتیوانی له چاکسازییە سیاسییەکان و بەردەوامبوونی هەوڵەکانی دژی گەندەڵی کراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ركرده‌كانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی کاری حکومەت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری، جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ و گەیشتن به گەشەی بەردەوامی تاوتوێکردووه.