عەبدوڵڵاھیان: ئەمه‌ریكا واقیعبین بێت رێككەوتنی ئەتۆمی زیندوودەكرێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر ئەمه‌ریكییەكان واقیعبین بن، دەتوانن رێككەوتنی ئەتۆمی زیندووبكەنەوە.
ئەمڕۆ (دووشەممە 27ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، فوئاد حوسێن ھاوتا عێراقییەكەی پەیامێكی ئەمه‌ریكییەكانی بۆ ھێناون، ئەمریكییەكان ئامادەیی خۆیان بۆ كۆبەندی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان راگەیاندووە. بەگوتەی عەبدوڵڵاھیان، ئەگەر واشنتن واقیعبین بێت و لەسەر ئەو بنەمای ئەو پەیامەی ناردوویەتی رەفتار بكات، دەتوانن رێككەوتنی ئەتۆمی زیندوو بكەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مەرج دانان و لێدوانی پێچەوانە یارمەتی پرۆسەكە ناكات.
دانوستاندنه‌كان به ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5ـە، رێككه‌وتنه‌كه وه‌ستاوه به‌هۆی واژوو نه‌كردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی ئه‌وروپییه‌كان پێشه‌كشه‌یان كردبوو.
ئێران داوای داخستنی دۆسیه‌ی تۆمه‌ته‌كان له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات، سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری سێ شوێنی وزه‌ی ئه‌تۆمی رانه‌گەیەندراو، هه‌روه‌ها تاران داوای گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئایاری ساڵی 2018 تاك لایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه، جارێكی دیكه سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، تارانیش وه‌ڵامی دایه‌وه به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بووه.