هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باره‌گای ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه (26ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، یەکێتی دەستپێشخەرییەکی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، ئامانجی دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی پرسی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنە و ئاماده‌یی یه‌كێتیشی بۆگفتوگۆ دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی روونیكرده‌وه، یه‌كێتی داوای له پارتی كردووه لیژنه تایبه‌تمه‌نده هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دابنیشن به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و شیكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.