شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات له شاری هه‌ولێر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تاوتوێده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان24، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتییه‌وه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، شانده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، له‌باره‌ی هه‌مان پرسه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له باره‌گای ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.