ئێران لێدوانی مێركل ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند لێدوانی ئه‌نگێلا مێركل سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی وڵاته‌كه‌ی ناواقیعییه و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌هرام قاسمی هه‌روه‌ها گوتی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه برنامه مووشه‌كییه‌كانی به ته‌واوه‌تی لایه‌نی به‌رگری هه‌یه و به هیچ شیوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی كلاوه‌كی ئه‌تۆمی دروست نه‌كراوه. هه‌ربۆیه پێشڵكردنی بڕیارنامه‌ی 2231 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نییه.
به‌ده‌نگه‌وه هاتنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش ئه‌وه‌ی دێت كه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ رایگەیاند تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران، پێشێلكردنی یاساكانی ئەنجوومەنی ئاسایش و پەرەپێدانی بەرنامە مووشەكییەكانیشی دژی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە.
ئەڵمانیا، تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت ئێران ھەوڵدەدات بە شێوەی نایاسایی كەرەستەی بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی لە ئەڵمانیا بكرێت.