داکەوتنی بەهای دراوی ئێران لە 44 ساڵی رابردوودا

دراوی ئێرانی لە جۆری 1000 تومەنی
دراوی ئێرانی لە جۆری 1000 تومەنی

K24 - هەولێر:

تومەنی ئێرانی لە ماوەی 44 ساڵی رابردوودا، لەدوای گۆڕانی سیستەمی حوکمڕانی ئێران لە پادشایەتییەوە بۆ کۆمارێکی ئیسلامی، گۆڕانکاری زۆری بەخۆیەوە بینیووە.

لە دوای ساڵی 1979ەوە بەهای دراوەکە بەردەوام لە دابەزیندا بووە، بەهای تومەنی ئێرانی لە ماوەی ساڵانی 1979 بۆ 2023،  6000٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە،  ئەمەش بەهۆی جەنگی ئێران و عێراق و گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا و خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ساڵی رابردووەوەیە، بەهای هەر دۆلارێک لە ساڵی 1979دا تەنیا 10 تومەن بووە بەڵام ئێستا بەهای دۆلارێک نزیکەی 6000 تومەنە.

بەهای تومەن بەرانبەر بە دۆلار لە 44 ساڵی رابردوودا:

- لە ساڵی 1979 بەهای یەک دۆلار 10 تومەن بوو.

- لە ساڵی 1990 بەهای یەک دۆلار 120 تومەن بوو.

- لە ساڵی 2000 بەهای یەک دۆلار 863 تومەن بوو.

- لە ساڵی 2011 بەهای یەک دۆلار 1484 تومەن بوو.

- لە ساڵی 2012 بەهای یەک دۆلار 4000 تومەن بوو.

- لە ساڵی 2015 بەهۆی رێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز بەهای یەک دۆلار 3200 تومەن بوو.

- لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و جارێکی دیکە سزا ئابووریەکانی سەر ئەو ئێرانی توندتر کرد، کە بەهۆیەوە بەهای یەک دۆلار گەیشتە 25000 تومەن.

- ئەمڕۆ 28/2/2023 بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە 58,400 تومەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.