عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەی داگیركردنی گوندێكی سنووری سەرگەڕان دەكەن

عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەی داگیركردنی گوندێكی سنووری سەرگەڕان دەكەن
عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەی داگیركردنی گوندێكی سنووری سەرگەڕان دەكەن

K24 - كەركووك:

سەرچاوەیەك لەگوندی شه‌ناغەی سەرگەڕان بە كوردستان24ـی راگەیاند، عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەیان لەجوتیارانی كورد لە گوندی شه‌ناغه‌ كردووە و بەنیازن ئەمڕۆ بێنە گوندەكە و زەوی و زاری جوتیارانی كورد  داگیر بكەن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ گوتیشی: ئەوعەرەبانە خێوەت لەگەڵ خۆیان دەهێنن و نیازیان خراپە و دەیانەوێت لە گوندەكە بمێننەوە و زەوییەكان داگیر بكەن.

ئەوەشی خسته‌ڕوو، لە ئەگەری هاتنیان، جوتیارانی كورد رووبەڕوویان دەبنەوە و رێگە بەو داگیركارییە نادەن.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بۆ رێگریكردن لە هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو هێزێكی سوپای عێراقیش لە گوندەكە بڵاوەی پێكراوە .