بلینكن: ناکرێت چین پێشنیازی ئاشتی لە ئۆکرانیا بکات پاشان پاڵپشتی رووسیا بکات
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت چین لەبارەی قەیرانی ئۆکرانیا خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ناکرێت چین لەلایەك پێشنیازی ئاشتی لە ئۆکرانیا بکات و لەلایەکی دیکەوەشەوە پاڵپشتی رووسیا بکات.
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەشدا، پێش دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، شی جینگپینگ سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتن هاوتا رووسیەکەی پشتیوانی بێسنووری خۆیان بۆ یەکتری دووپاتکردەوە، ئەمەش مایەی نیگەرانییە.
هەروەها گوتی: ئەمه‌ریکا ئامادەی سزا بخاتە سەر هەر کەسایەتیەک و دامەزراوەیەکی چین کە لە کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکان یارمەتی رووسیا بدات.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.