تاڵیبان: گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی داعش له كابول كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له رێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی داعشی له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كوشت.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسێكی باڵای داعش له ویلایه‌تی خۆراسان به‌ناوی قاری فاتیح، كه ده‌ستی هه‌بوو له ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی ئه‌فغانستان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی تاڵیبانه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ـی شوبات كوژرا.
موجاهید هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش راسته‌وخۆ پلانداڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بوو، به‌تایبه‌ت هێرشه‌كان بۆسه‌ر تیمی نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مزگه‌وته‌كان و شوێنی دیكه".
میدیا ئه‌فغانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، قاری فاتیح له شه‌قامی خێرخانه له كابول ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه كوژرا، به‌رپرساتی تاڵیبان له تویته‌ر وێنه‌ی ناوبراویان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه له ته‌مووزی 2022 بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فاتیح یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش له خۆراسان، كه به‌ره‌و هیندستان، ئێران و ئاسیای ناوه‌ڕاست درێژده‌بێته‌وه.
داعش له خۆراسان، هێرشه‌كانی بۆسه‌ر تیم و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌كانیش چڕتركردووه‌ته‌وه، بووه‌ته مه‌ترسیدارترین هێز بۆ تاڵیبان له‌وه‌ته‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئابی 2021.