زانا مه‌لا خالید: هیچ بیانوێك نییه كه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، پرسێكی گه‌رمه، پارتی پێیوایه هیچ بیانوێك نییه كه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هۆکاری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن له ساڵی رابردوو، یاسایی و سیاسی بوون و هیچ بیانوویێک نییه ئەمساڵ هەڵبژاردن نەکرێت.
زانا مه‌لا خالید راشیگه‌یاند، هۆکاری سیاسی بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن، ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی بوو، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ یەکێتی لەسەر بازنەی هەڵبژاردن رێککەوتین.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی كورسییه‌كان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەپێی رێژەی دانیشتووان کورسییەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، هۆکاری دژایەتیكردنی پارتی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، دوانەکەوتنی هەڵبژاردن بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەسەر خاڵەکانی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، پرس به لایەنەکانی دیکه دەکەین، دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی به یەک شاند سەردانی لایەنەکان دەکەن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو، پارتی و یه‌كێتیش بڕیاریاندا له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه گفتوگۆی زیاتربكه‌ن.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكردبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتوون كه بریتین له:
- هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه ئه‌نجامبدرێت.
- شێوازی هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە و نیوە بە لیستی داخراو بێت.
- ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت.
- هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی تۆماری دەنگدەران.