"ئێران 42 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویسته تا چه‌كی ئه‌تۆم دروستبكات"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاشکرای دەکات، ئێران پێویستی بە 42 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو هەیە، تاوەکو چەکی ئەتۆم دروستبکات.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، لە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراو نزیک لە ٪90 دۆزراوەتەوە.
ئاشکراشی دەکات، ئێران 87 کیلۆگرام و نیو یۆرانیۆمی بۆ ئاستێکی نزیک بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پیتاندووە، تەنیا پێویستی بە 42 کیلۆگرامی دیکەی یۆرانیۆمە کە لە ٪60 پیتێندرابێت، بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی دروستبکات.
هه‌روه‌ها لە راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا هاتووە، کۆی گشتی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران زیاترە لە سێ هەزار و 760 تۆن، ئەمەش 18 هێندەی ئەو رێژەیەیە لە 2015 بۆی دانرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بانگهێشتی فه‌رمی رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كردووه، تاكو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی تاران بكات.
هه‌فته‌ی رابردووش تاران بڵاویكردبووه‌وه، كه چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی، له ئێرانن.
هه‌روه‌ها ئێران ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ره‌تكرده‌وه، كه ببوونه جێگه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رایگه‌یاند، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم له %60ـی تێنه‌په‌ڕاندووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی (19ـی شوبات)، ئاژانسی "بلومبێرگ"ـی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەفتەی رابردوو بۆی دەرکەوتووە کە ئێران یۆرانیۆمی بۆ 84% پیتاندووە.