له دوایین رۆژی ئاگربه‌ستی سوریا نزیكه‌ی 50 هاوڵاتی كوژراون
K24 – هه‌ولێر
له دوایین رۆژی ئاگربه‌ستی 72 كاتژمێره‌ی سوریا، نزیكه‌ی 50 هاوڵاتی سڤیل كوژراون.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیده‌وانی شه‌ڕ رایگه‌یاند بیست و سێ كه‌س له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی له پارێزگای ئیدلب كوژراون و 25 كه‌سی تر له ئه‌نجامی تۆپبارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له شاری حه‌له‌ب كوژراون.
له سێیه‌م رۆژی ئاگربه‌ستی 72 كاتژمێری، شارۆچكه‌ی داركوشی پارێزگای ئیدلب، له نزیك سنووری توركیا بووه ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن دایه، به‌تایبه‌تی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر ئه‌لقاعیده. هێشتا نازانرێت فڕۆكه‌كانی روسی بوون یان سوری.
زۆرێك له خه‌ڵكی شاره‌كه له ترسی بۆردومانه‌كه خۆیان خسته ناو رووبار، كه شاره‌كه له‌سه‌ر رووبار هه‌ڵكه‌وتووه.
23 هاوڵاتی له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه كوژراون كه 10 له‌وان ژن و منداڵن.
ئاگربه‌ستی سێ رۆژه‌ی حكوومه‌تی سوریا له رۆژی چوارشه‌ممه راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن و چاودێران رایگه‌یاند هه‌ندێ توندوتیژی له‌و رۆژه‌دا هه‌بووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، رۆژی دووه‌می ئاگربه‌ست، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشی كرده سه‌ر گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باكووری حه‌له‌ب و تاكه رێگه‌ی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو حه‌له‌ب كۆنترۆڵ كرد و به‌هۆیه‌وه ئابلۆقه‌ی سه‌ر ئۆپۆزسیۆن توندتر كرد و هاتۆچوی بۆ ناو شاره له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن داخست.
چاودێرانی شه‌ری سوریا رایگه‌یاند رۆژی هه‌ینی له دواین رۆژی ئاگربه‌ست 25 هاوڵاتی به‌هۆی تۆپبارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌ت له باكووری حه‌له‌ب كوژراون كه شه‌شیان منداڵن و هه‌روه‌ها زیاتر له 120 كه‌سی تریش برینداربوونه.
حكوومه‌تی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئامارێكی هاوشێوه بڵاو كرده‌وه.