له‌تیف ره‌شید گه‌یشته ئازه‌ربایجان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لووتکەی وڵاتانی بێ لایەن، دوای پەتای کۆرۆنا، گه‌یشته ئازه‌ربایجان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لـه‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌شداریكردن له لووتکەی وڵاتانی بێ لایەن، دوای پەتای کۆرۆنا، سه‌ردانی وڵاتی ئازه‌ربایجانی كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له‌كاتی گه‌یشتنی عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌لیێف له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، له‌لایه‌ن یه‌عقوب عه‌بدوڵڵا ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازیی لێكرا.