یۆنان.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بۆ 38 كه‌س به‌رزبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له یۆنان، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵه‌ی مرۆڤ ئه‌و كاره‌ساته‌ی نایه‌وه.
كیریاكۆس میتسوتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی ئادار / مارسی 2023) ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له یۆنان كرد، 38 كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌ڵه‌ی مرۆڤ، كاره‌ساتی له‌مشێوه ده‌نێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڤاسیلیس ڤاتراکۆجیانیس، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، یەکێک لە شەمەندەفەرەکان بۆ گواستنەوەی بار بووە و ئەوی دیکەیان بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان، کە 350 سەرنشینی تێدا بووە، بەهۆی ئەوەی سێ گالیسکە رێڕەوی خۆیان تێپەڕاند، پێکدادانەکە روویداوە.