شه‌ش لایه‌نه ئۆپۆزیسۆنه‌كه‌ی توركیا کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چاوه‌ڕێده‌كرێت شەش لایەنە ئۆپۆزسۆنەکەی تورکیا کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یەکلابکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/مارسی 2023)، شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا لە شاری ئەنقەرە کۆدەبنەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دەبێت، بڕیاریشە شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکە لە ئایندەدا کاندیدی هاوبەش ئاشکرا بکەن.
لەنێو شەش لایەنەکە زیاتر باسی کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی گشتی جەهەپە دەکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی هاوبەش، جگە لە مەرال ئاکشنەر، سەرۆکی گشتی ئی پارتیش لایەنەکانی دیکە پشتگیری کڵچدارئۆغڵو دەکەن.