ده‌ستپاكی عێراق گه‌نده‌ڵیه‌كی 8 ملیار دیناری له مووسڵ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هەولێر
دەستەی دەستپاکی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، 11 تۆمەتباريان لە پارێزگای نەینەوا دەستگير كردووە، کە بڕی 8 ملیار دیناریان لە هاووڵاتیان کۆکردووەتەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا، توانیان شەش كارمه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاری نیشته‌جێكردنی په‌روه‌رده له تلكێف و ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن مووسڵ له‌گه‌ڵ دوو پارێزه‌ر و دوو تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیر كران، تۆمه‌تباره‌كان نزیكه‌ی 8 ملیار دیناریان له هاووڵاتیان وه‌رگرتووه، له به‌رامبه‌ر گۆڕینی ره‌گه‌زی ئه‌و زه‌ویانه‌ی سه‌ر به‌خۆیانن و گۆڕین و رێكخستنی وه‌سڵه‌كان.
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "ئەندامانی کۆمەڵەکە بڕە پارەیەکیان لە هاووڵاتیان وه‌رگرتووه، لە بەرامبەر پێشخستنی مامەڵەی گۆڕینی جۆری زەوی لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون، هه‌روه‌ها بڕە پارەیەکی تر وەک دەرماڵەی پەیوەستبوون بە کۆمەڵەکە و رێکخستنی وەسڵەکانی ئاڵوگۆڕ لە بەرژەوەندی کۆمەڵە بۆ وەرگرتنی ئەو قیستانەی کە دەبێ لە هاووڵاتیان وەربگرن، جگه له‌وه‌ی دادوەر بڕیاری دابوو هیچ بڕە پارەیەک بە شێوەی قیست له‌هاووڵاتیان وه‌رنه‌گیرێت .
له به‌شی كۆتایی به‌یاننامه‌كدا ئامەژە بەوەکراوە، "دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە وەسڵەکانی ئاڵوگۆڕکردندا گیراوه، کە کۆی گشتی بڕی 7,731,100,000 ملیار دینار بوو.