په‌رله‌مانی عێراق لێپێچینەوە لەگەڵ دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقی ده‌كات
K24 - هەولێر
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌سه‌ر داواكاری 70 په‌رله‌مانتار، به‌هۆی گومان له‌كار و ئه‌دای ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران لێپرسینەوە لە دەستەی ئەمینداری تۆڕی راگەیاندنی عێراق ده‌كات.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌كان لەلایەن زه‌حا قه‌سیر ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا له لیژنەی دەستپاکی کۆکراونەتەوە و پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراون.
لێپرسینه‌كه‌وه له‌كاتێكدایه مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر لەکارلابردنی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمینداری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دا، به‌ڵام دواتر سوودانی رەتیکردەوە نەبیل جاسم لە سەرۆکایەتی تۆڕی راگەیاندن دووربخاتەوە.
ئه‌م هه‌وڵه له‌كاتێكدایه، پێشتر ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی تۆڕی میدیایی عێراق به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچی كارگێڕییه‌وه داوای له‌كارلادان و راسپاردنی كه‌سێكی دیكه‌یان بۆ جێگه‌كه‌ی كردبوو، بۆیه بڕیاره له‌م مانگه‌دا په‌رله‌مان جارێكی تر ئه‌م پرسه بوروژێنێته‌وه.