کۆریای باكوور مووشەكێكی دیكە تاقی دەكاتەوە

مووشەکەکە ئاراستەی دەریای ژاپۆن کراوە

K24 - ھەولێر

میدیاکانی کۆریای باشوور بڵاویانکردووەتەوە، ژێر دەریاییەکی سەر بە هێزی دەریاوانی کۆریای باکوور، مووشەکێکی بالیستی تاقیکردووەتەوە.

تا ئێستا  هیچ لایەنێکی فەرمی کۆریای باكوور لێدوانی لەمبارەیەوە نەداوە، بەڵام ئاژانسی یونهاب لەسەر زاری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، مووشەکەکە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کراوە و تا ئێستا نەزانراوە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە یان نا.