سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته نه‌ینه‌وا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته پارێزگای نه‌ینه‌وا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێریی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان، گه‌یشته پارێزگای نه‌ینه‌وا.
چاوه‌ڕێده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، كه‌مپی ئاواره‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه و چاوی به به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه (1ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌موو عێراقدا ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، "سەردانی هەولێر دەکەم و چاوەڕێی ئەوەم چاوم بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکەوێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاندەدەم کار لەسەر گفتوگۆی رێکخراو، دامەزراوەیی و رێککەوتن بکات، بەتایبەتی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2023، هەروەها یاسای نەوت و غاز، پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی زامنکاری سەقامگیری و بەره‌وپێشچوونە، چاوەڕێی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانم کە دوا کەوتووە، هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق، نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی لە دامەزراوەکانی هەڵبژاردن بکات لەگەڵ یۆنامی بۆ هاریکارییە تەکنیکییەکان."
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، سكرێتری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، "داواکارییەکانی نێردە تایبەتییەکەم دووپات دەکەم، بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی رێککەوتنی شنگال، ئاسایشێکی سەقامگیر و بەڕێوبەرایەتییەکی یەکگرتوو کارێكی سەرەکییە".
هه‌روه‌ها گۆتێرێس ئاماژه‌ی به قوربانی ئێزدییه‌كاندا و گوتی، "قەرزاری ئێزیدییەکانی شنگالین بە چاککردنەوەی دۆخی ناوچەکە بۆ زامنکردنی حکومڕانییەکی باش و هاندانی دانیشتوان بۆ گەڕانەوەی شکۆمه‌ندانه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، دەمەوێت هاوخەمی خۆم بۆ ئێزیدییەکان دووپاتبکەمەوە کە بەرەنگاری نەهامەتییەکی زۆر بوون."