ئیلۆن مەسک لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکان گەڕایەوە پلەی یەکەم

K24 - هەولێر

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا گەڕایەوە بۆ ریزبەندی یەکەمی دەوڵەمەندەکانی جیهان، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا دوای زیانێکی زۆر ریزبەندی یەکەمی بۆ بێرنارد ئارنۆی فەرەنسی بەجێهێشت.

بەپێی زانیارییەکان، سامانی مەسک لەمساڵدا زیاتر لە 48.9 ملیار دۆلار زیادیکردووە و کۆی سامانەکەی گەیشتووتە 186 ملیار دۆلار، بەمەش پێش دەوڵەمەندی فەرەنسی بێرنارد ئارنۆ کەوتووە بە دوو ملیار دۆلار.

ئاژانسی بلوومبێرگ نوێترین گۆڕانکارییەکانی لە کۆتایی مانگی رابردوودا سەبارەت بە دەوڵەمەندەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە، لە ریزبەندی یەکەمدا ئیلۆن مەسکی بە 186 ملیار دۆلار داناوە، دوای ئەویش بێرنارد ئەرنۆ دێت بە 184 ملیار دۆلار، سێیەم جێف بیزۆسی ئەمەریکی بە 118 ملیار دۆلار و بیڵ گیتس بە 114 ملیار دۆلار لە پلەی چوارەم دێت، پێنجەم دەوڵەمەندترین دەوڵەمەندیش وارن بافتە بە 107 ملیار دۆلار.