بانکی ناوەندی زیاتر لە 82 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 82 ملیۆن و 617 هەزار و 564 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە بڕی 19 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی 63 ملیۆن و 317 هەزار و 564 دۆلار بووە.

ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە زیاتر لە 157 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە گشتی بانکی ناوەندی عێراق لەم هەفتەیەدا بڕی 727 ملیۆن و 307 هەزار و 546 دۆلاری خستتووەتە بازاڕەوە، کە بڕی 499 ملیۆن و 207 هەزار و 546 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 228 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.