ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشـتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه پێشوازی لێكرا.
وابڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس به یاوه‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق گه‌یشته پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌ردانی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگه‌یه كرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ چوارشه‌ممه (1ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌موو عێراقدا ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، "سەردانی هەولێر دەکەم و چاوەڕێی ئەوەم چاوم بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکەوێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاندەدەم کار لەسەر گفتوگۆی رێکخراو، دامەزراوەیی و رێککەوتن بکات، بەتایبەتی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2023، هەروەها یاسای نەوت و غاز، پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی زامنکاری سەقامگیری و بەره‌وپێشچوونە، چاوەڕێی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانم کە دوا کەوتووە، هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی لە دامەزراوەکانی هەڵبژاردن بکات لەگەڵ یۆنامی بۆ هاریکارییە تەکنیکییەکان."
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، سكرێتری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، "داواکارییەکانی نێردە تایبەتییەکەم دووپات دەکەم، بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی رێککەوتنی شنگال، ئاسایشێکی سەقامگیر و بەڕێوبەرایەتییەکی یەکگرتوو کارێكی سەرەکییە".
هه‌روه‌ها گۆتێرێس ئاماژه‌ی به قوربانی ئێزدییه‌كاندا و گوتی، "قەرزاری ئێزیدییەکانی شنگالین بە چاککردنەوەی دۆخی ناوچەکە بۆ زامنکردنی حکومڕانییەکی باش و هاندانی دانیشتوان بۆ گەڕانەوەی شکۆمه‌ندانه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، دەمەوێت هاوخەمی خۆم بۆ ئێزیدییەکان دووپاتبکەمەوە کە بەرەنگاری نەهامەتییەکی زۆر بوون."