كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد

كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد

K24 - ئه‌ڵمانیا:

بە بەشداری ژمارەیەك لە كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، كۆربەندێكی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت دەستی پێكرد و بریاریشە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

ئامارنج عەگید نێروەیی، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی – ئەڵمانی كە رێكخەری ئەم كۆربەندەیە لە گوتەی بەخێرهاتندا ئاماژەی بەوەدا، كۆمەڵەی ناوبراو لە چەند مانگی رابردوودا كار بۆ سازدانی ئەم كۆربەرندەی كردووە و ئامانجیشیان ئەوەیە پەیوەندی ئابووری لە نێوان لایەنە ئابوورییەكان و سەرمایەدارانی ئەڵمانیا لەگەل لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكەن. ئەویش لە رێگەی ئاشناكردنی لایەنە ئەڵمانییەكان بەو كەش و هەوا و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد

لە لایەكی دیكەوە، محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ كوردستان24ـی راگەیاند، بەم دواییە چەندین كۆمپانیای ئەڵمانی دیكە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ كاری ئابووری، و بریاریش وایە لە ساڵی 2023 وەبەرهێنانێ ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكرێت.

شوكری ئاماژەی بەوەش دا، لە دوایی بریاڕەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكرنی هەناردە كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی دیكە، ئەڵمانیاش یەكێكە لەو وڵاتانە دەبێت كە بڕیار وایە هەناردەكردنی كوردستانی بۆیان زیاتر بكرێت، لە بەرامبەریش دا هاوردە و وەبەرهێنانی ئەڵمانیش لە هەرێمی كوردستان روو لە زیادبوون كردووە، ئەمەش لە دوای ئەوەی كە چەند ساڵێكە پەیوەندییەكی زۆر باشی سیاسی و سەربازی لە نێوان هەردوولادا هەیە، و ئەڵمانیا پاڵپشتییه‌كی بەرچاوی هێزەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و تاكو ئێستاش بەردەوامە.

كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد

سەبارت بە كاریگەریی ناكۆكییانی نێوان حكومەتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەل ولاتانی دیكە، مەلا سورچی، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، ژوورە بازرگانییەكانی هەریمی كوردستان په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی جۆراوجۆریان لەگەل 52 وڵات هەیە و، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پاڵپشتی ئەم جۆرە پەیوەندییانە دەكات. دووپاتیشی كرده‌وه‌، بڕیاریش وایە لە دوایی زیادكردنی هەناردە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەره‌وە، پێ دەچێت پەیوەندییەكان لەگەل چەند وڵاتێكی دیكەش بكرێن.

كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد

 سورچی دیاریكرد، لایەنە ئه‌ڵمانییه‌كان و وڵاتانی دیكەش دەزانن، رەوشی ئاساییش و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی كوردستان زۆر باشترە لەو باردۆخەی كە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هەیە، بۆیە زۆربەی كۆمپانییە بیانییەكان كە دەیانەوێت كارێك لە عێراق جێبەجێ بكەن بە پلە یەك بیر لە هەرێمی كوردستان دەكەنه‌وه‌.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر راشیگەیاند، "ئێمە وەكو ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانمان بۆ ئەڵمانیا چاومان بە چەندین لایەنی ئابووری ئەڵمانی دەكەوێت و بە هەموویان رادەگەینین كە ئێمە ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر ئاسانكارییەك بۆ كۆمپانییە ئەڵمانییەكان و هی وڵاتانی دیكەش."

كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
كۆربەندی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی كوردستان – ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد

لەلایەكی دیكەوە، بڕیارە سبەی پێنجشەممەش كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی ئەڵمانی، كە رێكخەی كۆربەندەی ناوبراوە، چەندین دیدار و سەردان و چاوپێكەوتنی دیكەش لە نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك سیاسەتمەدار و سەرمایەداری ئەڵمانی ئەنجام بدات و، لە هەموو دیدارەكان دا چۆنییەتی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەردوولا تاوتۆی دەكرێن.