ده‌ركه‌وتووه مانچێسته‌ر سیتی زۆرترین خه‌رجی نه‌كردووه
ڕۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی لیستی ئه‌و یانانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له وه‌رزی رابردوو زۆرترین پاره‌یان بۆ مووچه‌ی یاریزانان داوه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پلـه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، له كاتێكدا زۆربه‌یان ره‌خنه له‌و یانه‌یه ده‌گرن كه ساڵانه زۆرترین خه‌رجیان هه‌یه.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەریخستووە له وه‌رزی 2021 ـ 2022 مانچێستەر یونایتد بڕی 384 ملیۆن پاوه‌ندی وه‌كو مووچە داوه‌ته یاریزانه‌كان و پێشه‌نگی زۆرترین خه‌رجی گرتووه.
یانه‌ی لیڤەرپوول ئه‌گه‌رچی له دۆخێكی ناجێگیردایه، به‌ڵام بە مووچەی 366 ملیۆن پاوەند پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، ئەمەش به به‌راورد به ساڵی 2017 خه‌رجییه‌كانی بۆ سه‌رووی زیاتر له 158 ملیۆن پاوه‌ند به‌رزبووه‌ته‌وه، واته بە ڕێژەی 75% خه‌رجییه‌كانی زیادیکردووە.
مووچەی یاریزانانی لیڤەرپوول زیاتر به‌هۆی ئه‌وه به‌رز بووه‌وه كاتێك هاوینی ڕابردوو گرێبەستی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری بە مووچەی هەفتانە 350 هەزار پاوه‌ند نوێكرده‌وه.
یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە لیستی مووچەدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بە خەرجکردنی 354 ملیۆن پاوه‌ند، چێڵسیش 333 ملیۆن پاوه‌ندی له مووچەی یاریزانه‌كانی داوە.
تۆتێنهام له باره‌ی مووچه‌ی تیپه‌كه‌ی پێش ئارسناڵی ڕکابه‌ری كه‌وتووه له پله‌ی پێنجه‌م دێت به پێدانی 209 ملیۆن پاوه‌ند، به‌مه‌ش به ڕێژه‌ی 3 ملیۆن پاوه‌ند پێش ئارسێناڵ كه‌وتووه كه ئێستادا پێشه نگی ڕیزبه ندی پرێمەرلیگی گرتووه.