سوودانی هۆشداری ده‌دات
K24 - هەولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هۆشداری بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌دات، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئادار / مارسی 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی تایبه‌ت به پرسی ئاو كرد، تێیدا تاووتوێی پرسی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی، گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كانی تایبه‌ت به‌م دوو پرسه كرا.
سوودانی دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌ی وشكه‌ساڵی، كێشه‌یه‌كی جیهانییه و ته‌نیا عێراقی نه‌گرتووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ركردنیشی ته‌نیا ناكه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌ڵكو پێویستی به بڕیاری خێرا هه‌یه.
سوودانی روونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له‌و بڕیارانه، گفتوگۆی دیپلۆماسییه له‌گه‌ڵ وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م بواره.
سوودانی هۆشداریدا به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفتی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كاریگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ.