وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانى بڵاوكرده‌وه‌

له‌ رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌
لۆگۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
لۆگۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2022-2023)ـی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست

بەشداربووانى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2022-2023)

له‌ رێگاى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى  تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.

http://www.azmwnakan.com

تێبینی: لەکاتی هەبوونی ناڕەزای لە دەرئەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە رێکەوتی 6ی3ی2023 تاکو 9ی3ی2023 لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعترض) پربکەنەوە ، دڵنیاتان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵینەوە.

بە هیواى سەرکەوتن 

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

2ی3ی2023