له واشنتن بایدن و ڤۆندێرلاین كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه.
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، 11ـی ئادار / مارسی 2023، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا، بۆ تاووتوێكردنی پرسی ئۆكرانیا، كه‌شوهه‌وا و دۆسییه‌ی چین سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه.
كۆشكی سپی له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ردوو سه‌ركرده باس له ئاڵنگارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و چین، هه‌روه‌ها پاڵپشتتیكردنی ئه‌وروپا له بواری وزه، له كۆشكی سپی كۆدبنه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه له‌مه‌ودوا وڵاتانی ئه‌وروپی پشت به سووته‌مه‌نی رووسیا نه‌به‌ستن و ورده ورده به‌كارهێنانی كه‌مبكه‌نه‌وه.
پرسێكیش كه به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ واشنتن نیین، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چینه له رێگه‌ی فشاره ئه‌لیكترۆنی، ئابووری و سیاسییه‌كانه‌وه.