حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك رۆژ پشووی راگه‌یاند

لۆگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
لۆگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك رۆژ پشووی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: بەبۆنەی دەستپێکی راپەرینی گەلی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 5ـی ئاداری 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "رۆژی دووشەممە، 6ـی ئاداری 2023، دەوامی فەرمی لە تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە".