كه‌شناسی عێراق پێشبینی خۆڵبارین ده‌كات

كه‌شناسی عێراق پێشبینی خۆڵبارین ده‌كات
كه‌شناسی عێراق پێشبینی خۆڵبارین ده‌كات

K24 - هەولێر:

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرایده‌كات، رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ و پێشبینی دروستبوونی خۆڵبارین و گه‌رده‌لوولی خۆڵاویی له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی شه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن و له‌ ته‌واوی عێراق خۆڵبارین و گه‌رده‌لوولی خۆڵاویی  په‌یدا ببێت.

بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه‌ هه‌ور له‌ ئاسمان.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووش 7ـی ئادار، پێشبینی بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه له‌ ناوچه‌كانی باكوور‌ ده‌كرێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌.